Accessibility links

سالار مەحمود: هیوادارم نەگاتە ئەو رۆژەی کە تۆرەیی پەنگ خواردووی خەلکی کوردستان بتەقێتەوە


Salar Mahmoud سالار مه‌حمود
Salar Mahmoud سالار مه‌حمود

تەنگەژەکە لە هەرێمی کوردستاندا بەو ئاسە گەیشتووە ئیتر نەک هەر هاووڵاتیان بەڵکو ئەندام پەرلەمانەکانیش بەو باوەرە گەیشتوون کە " دونیای ئەمرو دونیایەکی جیاوزە لەو نەخشەییەی بۆێ کێشرابوو وە یاخود ئەو بانگەشانەی بۆێ دەکرا".

سالار مەحمود ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بێگومان دووای راپەرینی خەڵکی کوردستان، ئەمرۆ 25 ساڵ تێدەپەرێ بەسەر ماوەیەکی زۆر لە حوکمرانی کورد لە باشوری کوردستان، بەڵام کە ئاوور دەدێنەوە ئەوەی ئێمە ئیدعامان دەکرد بۆ سەربەخۆیی، بۆ بە دامەزراوەیی کردن، بۆ حوکمێکی دەستوری، بۆ ژیانێکی باشتر، بۆ چەسپاندنی عەدالەتی کۆمەڵایەتی، وەکو ئیدعا ئەکرا لەگەڵ خانوو قورەکاندا بژیین، ئێستاکە ناعەدالەتیەکی زۆر، بێ سەرووبەریەکی زۆر ، هەبوونی گەندەڵیەکی زۆر وە لە هەمووشی خراپتر نەبوونی ئەجەندایەکی هاووبەشی حیزبە سیاسیەکان وە نەبوونی ئەجندایەکی نیشتمانی حیزبە سیاسیەکان وە هەموو لایەک لەسەر حیسابی یاسا بۆ بەرژەوەندیە تاێبەتیەکانی خۆی ( اقطاب) ی جیا جیا لای ئەحزاب خەریکی بازرگانی کومپانیاکانن".

کاک سالار هەر وەها دەڵێت" حیزبە سەرەکیەکانی کوردستان بەرپرسن لەو قەیرانیە کە لە هەرێمەکەدا هاتوەتە ئاراوە و لێتان ناشارمەوە لەسەر بنەمای یاسا، گەورەیەک نابینم لە کوردستاندا، لە دووای مام جەلال گەورە نابینم کە هەم ( تضحیە) دا بە حیزبەکەی خۆێ، هەم دووربین بێ و هەم رووداوەکانی ناوچەکە واێ لێ بکا بە هۆشدا بێت کە بەرژەوەندی باڵای خەڵکی کوردستان بخاتە سەرووی هەموو بەرژەوەندیێکەوە، وە لەسەر بنەمای یاسا پێگەی خۆێ و پێگەی حیزبیی و پێگەی بارودۆخە سیاسیەکەی قایم بکا، لەبەر ئەوە بۆیە ئەبینم ئێستاکە شێواویەکی زۆر لە ناو ماڵی کوردا هەیە وە ئەمەش وایکردووە یەکریزی ناو ماڵی کوردا نەبێ وە یەک دەنگی نەبێ بۆ پرسە نیشتمانیەکان، بۆ پرسە دیموکراتیەکان، بۆ پرسە نەتەوەییەکان".

کاک سالار دەشڵێت " بێگومان ئەمە تاسەر بەو جۆرە، بەو بێدەنگیە خەڵک نامێنێتەوە، لە کۆتاییەکانی شەری داعش دۆخێکی تر لە کوردستان درووست ئەبێ ئەگەر ئەم بارودۆخە چارەسەر نەکرێ، هیوادارم نەگاتە ئەو رۆژەی کە تۆرەیی پەنگ خواردووی خەلکی کوردستان بتەقێتەوە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:44 0:00

XS
SM
MD
LG