Accessibility links

لۆردێکی جەنگ لە ئەفغانستان مەرجی بۆ ئاشتی لەگەڵ کابول دەگۆڕێت


یاریدەدەرێكی یەکێک لە لۆردەکانی جەنگ لە ئەفغانستان ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند مەرجی سەرەکی لاداوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی زیاتر لە 40 ساڵەی دژ بە کابول.

بە پێی وتەکانی ئەمیر کەریم کاربەدەستێکی پارتی حزبێ ئیسلام، گوڵبەدین حیکمەتیار چیتر داوا ناکات تەواوی سەربازە بیانییەکان لە ئەفغانستان بکشێنەوە.

حیکمەتیار لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە تیرۆرستێکی جیهانی لێی دەڕوانرێت. بڕوادەکرێت لە ئێستادا لە پاکستان بژێت، هەرچەندە پشتیوانانی دەڵێن لە ئەفغانستانە.

پارەکە ئەو چەند مەرجێکی بۆ ئاشتی ڕاگەیاند یەکێک لەوانەش کشانەوەی هەمو هێزە بیانییەکان بوولە ئەفغانستان.

ئەمیر کەریم بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد پرێسی ڕاگەیاند " چیتر کشانەوەی هەمو هێزە بیانییەکان مەرجی حیکمەتیار نییە ئەمە ئامانجێکە، و پشتیوانانیشی هیچ مەرجێکیان نییە ئێمە تەنها پرنسیپمان هەیە".

ئەم هەنگاوەی حیکمەتیار بە ئەندازەی پێشنیازەکەی بۆ حکومەتەکەی سەرۆک ئەشرەف غەنی هەوڵێک بێت بۆ ئەوەی بەشدار بێت لە سیاسەتی ئەفغانستاندا.

حیکمەتیار ژیانێکی توندڕەوانەی بەسەر بردووە، پشتیوانە موجاهیدەکانی بەپرسیار بوون لە کوشتنی هەزاران کەس لە دەمی شەری ناوخۆی ئەفغانستاندا.

XS
SM
MD
LG