Accessibility links

سامان نەجم: ئەگەر لەو ئاوەدا یەکجار ژیانت کۆتایی دێت و دەمریت، تۆ لە وڵاتی خۆت هەموو رۆژێک دەمریت


Saman Najim
Saman Najim

لەم مانگانەی دوایەدا بە هۆێ قەیرانە جۆراو جۆرەکان ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان هەرێمی کوردستانیان بە جێ هێشت، بەڵام گرتنە بەری رێگایەکی زۆر مەترسیدار و سەرنوشتێکی نادیار ئەوە دێنێ؟

سامان نەجم رۆژنامەوان و یەکێک لەو پەنابەرانەی کە بۆ ماوەی چەندین مانگە لە یەکێک لە ئوردوگاکانی سویدا نێشتەجی بوە، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بە داخەوە ئەو قەیرانە زۆرانەی کە لە هەرێمدا بەرۆکی هاووڵاتیانی گرتووەتەوە بوەتە هۆێ نگرانی و نارەزایی وە ناچارکردنی هاووڵاتیان کە هەرێمی کوردستان بە جێ بێڵن، زۆر بە داخەوە ئێمەش ئەو قەیرانانە کاریگەری هەبوو لەسەرمان وە وای لێکردین کە کوردستان خاکی باوگ و باپیرانمان جێ بێڵین و روو بکەینە غەریبی".

کاک سامان هەر وەها دەڵێت" من لەگەڵ ماڵ و منداڵدا هاتووم و لێرەدا لە کامپین( ئوردوگاه)، وە ئێمەش وەکو هەزاران هاووڵاتی دیکەی ئەم وڵاتە بە گەورەترین رێگای مەترسی و رێگای مەرگ، ئەوەش کە رێگای ئاوە بە دەریای ئیجە هاتووین، هاوو شێوەی هاووڵاتیانی تر، وە دووای ماندوو بوونێکی زۆر و رەنج و مەینەتیەکی زۆر گەیشتینە وڵاتی سوید.

کاک سامان سەبارەت بەوەی ئاخۆ ئەوەی دەهێنا مرۆڤ ژیانی خۆێ بخاتە مەترسیەوە دەڵێت" لە راستیدا مەترسیەکان لە وڵاتی خۆمان زۆر زۆر لەوە زیاتر بوون، ئەگەر لەو ئاوەدا یەکجار ژیانت کۆتایی دێت و دەمریت، تۆ لە وڵاتی خۆت هەموو رۆژێک دەمریت، تەنها لەسەر ئەوەی کە یەکێک پابەند بوە بە کورسیەکەیەوە و توند توند کورسیەکەی گرتووە و وازی لێ ناهێنێت، ئامادەیە هەموو رۆژێک قەیرانیەک بۆت درووست بکات، هەموو رۆژێک کێشەیەک بۆت درووست بکات ، هەموو رۆژێک تەنگ و چەڵەمەیەک بۆت درووست بکات تەنها لەبەر کورسیەکەی خۆێ و لەبەر خۆێ، وا پێت بکات هەموو رۆژێک بمریت، هەموو رۆژێک، وات لێ بکات تۆ هەموو رۆژێک ژیانت لە مەترسیدا بێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:07 0:00

XS
SM
MD
LG