Accessibility links

ئارێز عەبدوڵا: نەبوونی ستراتیژیەتێکی ڕوونی سەرکردایەتی سیاسی کورد ڕۆڵی کوردی لە بەغدا کەمکردۆتەوە


ئارێز عەبدوڵا
ئارێز عەبدوڵا

سەرەک وەزیری عێراق ناوی ئەندامانی کابینە نوێیەکەی خستۆتە بەردەست پەرلەمانی عێراق بەڵام پێناچێت لایەنە سیاسیەکانی وڵاتەکە بە کوردیشەوە هاوڕابن لەگەڵ ئەم هەوڵی گۆڕانکارییە لەلایەن حەیدەر ئەلعەبادیەوە.

کورد داوا دەکات کاندیدە کوردەکان لە لایەن لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەستنیشان بکرێن نەک وەک ئەوەی عەبادی کردی و دوو کاندیدی کوردی لە ناو کابینە نوێیەکەیدا دانابوو.

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت ئەو گۆڕانکارییانەی سەرەک وەزیری وڵاتەکە هەوڵی بۆ دەدات بۆ هەموو عێراقە و بە بێگومانیش کاریگەری دەبێت بەسەر کوردیشەوە و دەشڵێت ڕاستە عەبادی لە دەرەوەی خواستی لایەنە سیاسیەکانی کورد خەڵکی کاندید کردووە و هەر لەسەر ئەو بابەتەش سەرەک وەزیر ئاگادارکراوەتەوە کە لایەنەکانی هەرێمی کوردستان سورن لەسەر مانەوەی وەزیرە کوردەکان و ئەگەریش گۆرانکارییەکان کران ئەوا دەبێت کاندیدەکانی کورد لەلایەن کورد خۆیەوە بن نەک لایەکی تر.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، ئارێز عەبدوڵا، هاوڕا نییە لەگەڵ ئەو ڕوانینەی "باس لە تەڵاقدانی کورد دەکات لە لایەن بەغداوە و کورد خۆی ئەو تەڵاقە وەرناگرێت" و دەڵێت پێی وانییە لەو ڕوانگەیەوەی حەیدەر عەبادی خۆی بە دوور دەگرێت لە کێشەکانی هەرێمی کوردستان هەروەک چۆن هەرێمیش خۆی لە بەغدا بە دوور گرتووە بەڵام دەشڵێت عەبادی بێت یان هەر لایەنێکی تر گەر بۆیان بچێتە سەر و کوردیش خۆی لە مەیدانەکە نەبێت ئەوا ڕەنگە ڕۆڵی کورد لاواز بکەن.

ئارێز عەبدوڵا دەڵێت قەیرانە سیاسیەکانی ناو هەرێمی کوردستان کاریگەرییەکی نەرێنی هەبووە بەسەر ڕۆڵی کوردەوە لە بەغدا و دەشڵێت هەموو جارێک دەڵێین سەرکردایەتی سیاسی کورد، بەبێ ئەوەی بپرسین سەرکردایەتی سیاسی کورد کێیە؟!ئایا پەرلەمانی هەرێمی کوردستانە ئەگەر بڕیارێکی چارەنوسسازی پێبدرێت ئەوەتا پەکیخراوە، حکومەتی هەرێم ئیفلیج کراوە و سەرۆکایەتی هەرێمیش نەماوە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:38 0:00

XS
SM
MD
LG