Accessibility links

دۆخەکە تا ساڵی 2017 بەردەوام دەبێت ئەگەر پارتەکان بەم شێوەی ئێستا بیر بکەنەوە


هەر وەکو باس دەکرێت ئەوە بۆ ماوەی چەندین مانگە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە کار کەوتووە و حکومەتیش بە بێ چەندین لە وەزیرەکانی کارەکانی بە روونی دیار نیین. ئاخۆ وڵات بەم شێوە بەریوە دەچێت؟

گۆران ئازاد ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" نە، نەخێر، وڵات بەم شێوەی ئێستا بەرێوە ئەچێ یان بەرێوە ناچێ نیە، وڵات بەم شێوەی ئێستا خراپ بەرێوە ئەچێ وە بەرەو خرابتریش ئەچێت وە ئامادەگیشمان نییە بۆ هەر ئەگەرێک کە لە ئاێیندەدا بێتە پێش، لەبەر ئەوەی ئەگەر تۆ پەرلەمانت نەبوو ناتوانیت چاکسازی ریشەیی بکەیت، ناتوانیت گوزەرانی خەڵک باشتر بکەیت، ناتوانی یاسای باش دەرکەیت، ناتاونیت قانونی ریفراندووم دەرکەیت کە وا ئێمە ئێستا قسە لەسەر ریفراندووم دەکەین وە لە هەمووش خراپتر ناتوانیت قسە لەسەر یەک ووتاری و یەک رێزی کورد بکەیت کە پێویستە بۆ هەر دەرفەتێک کە لە ئاێیندەدا بۆ کورد بێتە پێشەوە".

کاک گۆران هەر وەها دەڵێت" من لەو بروایەدام هەموو لایەنەکان بەرپرسن لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان، بەڵام هەر یەک بە پێی قەبارەی خۆێ، چ لە درووستبوونی کێشەکە وە هەم لە چارەسەرکردنی".

کاک گۆران دەشڵێت " مانەوەی وڵات بە بێ سەرۆک و بە بێ پەرلەمان لە بەرژەوەندی هیچ کەسێکدا نییە لە ئێستادا، جگە لە زیانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە گشتی، بۆیە من وا پێشبینی دەکەم ئەم دۆخە ئەگەر بەم شێوەی ئێستا پارتەکان بیر بکەنەوە، هەر بەم شێوە بەردەوام دەبێت تا ساڵی 2017".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:38 0:00

XS
SM
MD
LG