Accessibility links

ئەمەریکا، ژاپۆن و کۆریای باشور سەبارەت بە چین لە بارەی کۆریای باکور کۆدەبنەوە


ئەمەریکا، ژاپۆن و کۆریای باشور سەبارەت بە چین لە بارەی کۆریای باکور کۆدەبنەوە

کە رێبەرانی وڵاتە یەکگرتووەکان، ژاپۆن و کۆریای باشور لە رۆژی پێنچشەممە لە واشنتن کۆدەبنەوە بۆ باسکردن لەسەر چوونەسەرەوەی هەڕەشەکانی کۆریای باکور ، وا چاوەروان دەکرێت زۆری وتو وێژەکان سەبارەت بە چین بێت.

سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکان بەراک ئوباما، سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابێ وە سەرۆک کۆماری کۆریای باشور پارک گوێن – هاێ لە پەراوێزی کۆبۆنەوەی لووتکەیی ئەم هەفتەی ئاسایشی ناوکی لە واشنتن سێ قۆڵی کۆدەبنەوە.

ئەم کۆبۆنەوە سێ قۆڵیە دەبێتە یەکمین کۆبۆنەوە لەو دەمەی نەتەوە یەکگرتووەکان سزای توندی بەسەر کۆریای باکۆردا سەپاند بە هۆێ چوارەمین تاقیکردنەوەی ناوکی لە مانگی یەکدا.

واشنتن و هاوپەیمانانی بە توندی پابەندن لەسەر سزای توندی گەماروەکان بۆ فیشار هێنانە سەر کۆریای باکۆر بۆ وازهێنان لە بەرنامەکانی چەکانی ناوکی، بەڵام پرسیارەکە راوەستاوە لەسەر ئاستی پابەندی بیژینگ.

XS
SM
MD
LG