Accessibility links

سەدان بۆمبی چێندراو لە تەدمر پوچەڵ دەکرێتەوە


کاربەدەستێکی ئاسەواری سوریایی ڕایدەگەیەنێت شارەزایانی پاککردنەویە مین هەتا ئێستا 150 بۆمبی چێنراویان لە ناو شوێنەوارە دێرەینەکانی شاری تەدمر پاککردۆتەوە کە لەلایەن داعشەوە دانرابوو.

بەرپرسی شوێنەوارە دێرینەکان و مۆزەخانەکان، مەمون عەبدول کەریم بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتدی ڕاگەیاند تیمێکی تەکنیکی پاش دوو ڕۆژی کارەکانیان لە تەدمر گەڕانەوە دیمەشق.

سەربازانی سوریا ڕۆژی یەکشەممە پاش سێ هەفتەی شەڕی سەخت توانیان ئەو شارە لە دەستی داعش ئازاد بکەن.

عەبدول کەریم گوتی ئەو تیمە وێنەی مۆزەخانەکانیی ناو شاری تەدمریان گرتووە کە زۆربەی پەیکەرەکان لەلایەن داعشەوە شکێندراون.

هاوکات ئەو کاربەدەستە دەشڵێت ئەو تیمەی شارەزایانە نەیان توانیوە بگەنە هەمو ناوچەکان چونکە سەدان بۆمب لەوێ چێندراون.

XS
SM
MD
LG