Accessibility links

موحەمەد حەکیم: بە داخەوە ئێمە تەبا نین و برا نین و تاکو ئێستاش ناتوانین پەرلەمانەکەمان کارا بکەینەوە


 موحه‌مه‌د حه‌کیم
موحه‌مه‌د حه‌کیم

پارتی و یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی بەبێ ئامادەبوونی بزوتنەوەی گۆڕان بە ڕاگەیاندنێکی هاوبەش کۆتاییان بە کۆبوونەوەکەی خۆیان هێنا لە شاری سلێمانی.

لە کۆبوونەوەکەدا داوای جارەسەرکردنی تەواوی کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و حکومەتی نێوەندی وڵاتەکە کراوە.

لە ڕاگەیاندنە هاوبەشەکەدا باس لەوە کراوە کە سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان بەرپرسیاری ڕاستەوخۆی پرۆسەی سیاسیە و هەرجۆرە دەستێوەردانێکی بۆ دروستکردنی گیروگرفتی "نابەجێ" بۆ تێکڕای پۆستەکان دژی دەستور و پێچەوانەی سازانی نیشتیمانی لایەنە سیاسیەکانە.

موحەمەد حەکیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کە بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کردووە دەڵێت کۆبوونەوەکە وەک پەیامێک و ڕاگەیاندنی پشتیوانی بووە بۆ فراکسیۆنە کوردییەکان لە بەغدا و دەشڵێت بزوتنەوەی گۆڕان وەک بەشێک لە پێکهاتەی فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە لە کۆبوونەوەکان و زۆرێکیش لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکان بە سەرپەرشتی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە سەر بە بزوتنەوەی گۆڕانە دەکرێن.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز حەکیم ئاماژەش بەوە دەکات ئەگەر بێتوو حەیدەر عەبادی سەرەک وەزیری عێراق ڕێژەی تەواو بۆ کورد دابین نەکات ئەوا بە دووری نازانێت کورد هەڵوێستێکی تری هەبێت وەک دەڵێت یانی دروشمەکان و باسکردنی ڕیفراندۆم ببنە هەنگاوێکی بەرجەستە کراو.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:33 0:00

XS
SM
MD
LG