به‌رپرسانى هێزى پێشمه‌رگه له‌كه‌ركوك ده‌ڵێن له‌و كاته‌وه‌ى كه سوپاى عێراق هێرشى بۆ سه‌ر چه‌كداره‌كانى داعش له سنوورى مه‌خمور ده‌ستپێكردووه، داعش هێزه‌كانى له حه‌ویجه خستووه‌ته حاڵه‌تى ئاماده باشى ته‌واوه‌وه.
نه‌قیب عه‌لى محه‌مه‌د به‌رپرسى ئاسایشى قه‌زاى دبس ى باكورى كه‌ركوک به ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"داعش هێزى له رۆژئاواى كه‌ركوك كۆكردووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى خۆكوژیشى هێناوه‌ته ناوچه‌كه."
ناوبراو وتیشى"داعش ترسى هه‌یه له‌وه‌ى هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانى سوپادا له مه‌خمور ، پێشمه‌رگه‌ش به‌ره‌و حه‌ویجه پێشره‌وى بكات."
كۆكردنه‌وه‌ى هێز له‌لایه‌ن داعشه‌وه ، له‌كاتێكدایه دانیشتوانى حه‌ویجه و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى پۆل پۆل سنورى ده‌سه‌ڵاتى داعش به‌جێده‌هێڵن و هه‌ڵدێن.
لیوا محه‌مه‌د قادر فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه له باشورى كه‌ركوك ، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد داعش و له‌سنورى حه‌ویجه جم و جۆڵێكى فراوانى ده‌ستپێكردووه.
هاوكات نه‌قیب دڵشاد شكور ئه‌فسه‌ر له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، روونیكرده‌وه كه ناوبه‌ناو فرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان لهدهوروبهرى حه‌ویجه چه‌كداره‌كانى داعش بۆردومان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى نه‌توانن هێز به‌ره‌و مه‌خمور بگوێزنه‌وه.
هێرشى سوپاى عێراق بۆ سه‌ر مه‌خمور ، هاوكاته له‌گه‌ڵ ئامادهكاریهكانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر به‌شیرى باشورى كه‌ركوك و ده‌رهێنانى له‌بن ده‌ستى داعش.