له‌نیوان زیندوبونه‌وه و هه‌ڵگرتنی گووناهه‌کانی مرۆڤایه‌تی په‌یڕه‌وانی ئاینی مه‌سیحیه‌ت چۆن ئه‌م چه‌ژنه به‌ڕێده‌که‌ن.
په‌یڕه‌وانی ئاینی مه‌سیحیه‌ت بۆ یادی له‌خاجدانی مه‌سیح و زیندوبوونه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕێوڕه‌سمی ئاینیی تایبه‌ت له‌خاکی ئۆرشه‌لیم به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
له‌مباریه‌وه نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان کامه‌ران ئیسحاق په‌ری دانیشتووی ووڵاتی سوید وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی کورد و مه‌سیحی ده‌ڵیت، "په‌یڕه‌وانی ئاینی مه‌سیحیه‌ت دوو بۆنه یاد ده‌که‌نه‌وه، یه‌که‌م یادی له‌دایکبوونی مه‌سیحه و دووهه‌م یادی له‌خاچدانیه‌تی، به‌درێژایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوو شوێنکه‌وتوانی ئاینی مه‌سیحیه‌ت یادی ئه‌و ڕۆژه ده‌که‌نه‌وه که مه‌سیح به‌سواری گوێدرێژێکه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌سه‌ر به‌کارهێنانی جێگای په‌رستنی خودا بۆ فرۆشتنی مه‌ڕ و ماڵات ده‌چێته ئۆرشه‌لیم و له‌وێش خه‌ڵکی پێشوازی لێده‌که‌ن" .
ووریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ کامه‌ران ئیسحاق په‌ری نوسه‌رو ڕۆژنامه‌وان کردوه
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه