Accessibility links

فەرمانی دەستگیرکردنی گومانبارێکی تری تەقینەوەکانی بروکسڵ دەدرێت


دادپرسانی بەلجیکا فەرمانی گرتنیان بۆ گومانبارێکی تری هێرشەکانی فڕۆکەخانەو بنکەی شەمەندەفەری ناوخۆی ڕۆژی سێشەممەی بروکسڵ دەرکردووە.

ئۆفیسی دادپرسی فێدراڵی لە بەیاننامەیەکیدا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پیاوێک دەرکردووە کە تەنها ناوی یەکەمی ڕاگەیاندراوە، فەیسەل ، بە تاوانی پەیوەدنی هەبوونی لەگەڵ گروپێکی تیرۆرستی، کوشتنی تیرۆرستی و هەوڵی کوشتن.

لە بەیاننامەکەدا پشڕاست نەکراوەتەوە کە فەیسەل گومانباری سێهەمی تەقینەوەکانی فڕۆکەخانەی بروکسڵە کە بە کامێرای ئاسایشی فڕۆکەخانەکە وێنەی گیرابوو لەگەڵ هەردوو هێرشبەرە خۆکوژەکانی تر کە لەوێ خۆیان تەقاندەوە.

هاوکات میدیای بەلجیکاش ڕایگەیاندوو پیاوێک بە ناوی فەیسەڵ چیفو گومانبارە و لە فڕۆکەخانەی بروکسڵ هەڵاتووە.

XS
SM
MD
LG