Accessibility links

پۆلیسی بەلجیکا بەدوای گومانلێکرای یەکەمی تەقینەوەکانی برۆکسیلدا دەگەڕێن


دوابەدوای ئەوەی میدیاکانی میدیاکانی ناوخۆی بەلجیکا بڵاویانکردەوە کە کە نەجم ئەلعەشراوی تەمەن 25 ساڵیان دەستگیرکردووە کە گومانلێکراوە بە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی رۆژی سێ شەممە لە برۆکسیلی پایتەخت. کە بەلایکەمەوە بووەهۆی گیانلەدەستدانی 34 کەس، بەڵام هەواڵەکە راست نەبوو.

راپۆرتەکان ئەوەیان پشتڕاستکردەوە کە ئەلعەشراوی لە ناوچەی برۆکسل لە شارەوانی ئەندەرلێخت بووە. کە بەر لە کردەوە تیرۆریستییەکە پۆلیس بە دوایدا گەڕاوە.

هاوکات دوو تەقینەوەکەی دیکەش لە لایەن میدیاکانەوە شوناسیان دیاریکراوە کە دوو برا بوون بە ناوەکانی خالید و برایم ئەلبەکراوی کە تەمەنیان 27 ساڵ و 30 ساڵان بوون. بەڵام تا ئێستا حکومەتی بەلجیکا ئەم زانیاریانەی پشتڕاستنەکردۆتەوە.

بێژەری کەناڵی RTBF دەڵێت کە ئەو پیاوانەی کە لە لایەن پۆلیسەوە ناسێنراون کە تەقینەوەکانیان ئەنجامداوە فایلی تاوانکاریان هەبووە. بەڵام مێژووی چالاکی تیرۆریستیان نەبووە. هەروەها دەڵێت کە خالید ئەلبەکوریی ناوێکی هەڵەی خوازراوی بەکارهێناوە بۆئەوەی شوقەیەک لە برۆکسیل بە کرێ بگرێت ئەوەی کە پۆلیس هەفتەی پێشوو هەڵیکوتایە سەری، سەرئەنجام چەک و جێ نەخشی پەنجەی سەڵاح عەبدولسەلامیان بەدیکردبوو، ئەوەی کە گومانلێکراوی سەرەکی کردەوە تیرۆریستییەکانی 13 ی نۆڤەمبەری پاریس بوو کە لە رۆژی هەینی لە بەلجیکا دەستگیرکرا.

XS
SM
MD
LG