هێزەکانی سوریا بە پاڵپشتی هێڕشە ئاسمانیەکانی روسیا بەروە دەوروبەری شاری دێرینی پالمێرا بەرەو پێش چوون لە هەوڵدانەکانیاندا بۆ وەرگرتنەوەی ناوچەکە لە دەستی میلیشیاکانی دەوڵەتی ئیسلامی.
کاربەدەستانی خۆجەیی و رێکخراوەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی بنکەی بریتانیا دەلێن هێزەکانی حکومەت لە بەری باشور و رۆژائاوای پالمێرادا نزدیک بونەتەوە.
دەوڵەتی ئیسلامی لە مانگی پێنجی ساڵی 2015 دەستیان بەسەر ناوچەکەدا گرت و زەنگی هۆشداری دا لەو کاتەی شەرکەرانی شوێنەوارە دیرینەکانی دەمی رۆمانیەکاندا لە ناوچەی کەلەپوری یۆنیسکۆدا تێک دان و رووخانن.
پاش تێکدانی پەیکەری مەشخەڵی سەرکەوتن لە مانگی ئۆکتۆبر، سەرۆکی یۆنیسکۆ ئێرێنا بۆکاڤا ووتی دەوڵەتی ئیسلامی " واقی چووە بە مێژوو و کەلتوور" بەڵام میلیشیاکان قەت پێیان نکرێ مێژوو بسڕنەوە.