Accessibility links

شوان حەمە: دەشێت هێرشەکانی بەلژیکا و فەڕەنسا وەک شکستی هێزە ئاسایشییەکانی ئەو دوو وڵاتە لێی بڕوانرێت


شوان حه‌مه‌
شوان حه‌مه‌

سێ تەقینەوە پایتەختی سیاسی یەکێتی ئەوروپا دەهەژێنن و دوانیان لە فڕۆکەخانەی شارەکەدا بوون و یەکێکیشیان لە وێستگەیەکی میترۆدا بووە.

دەیان کەس لەم سێ هێرشەدا کوژراون زیاتر لە 125 کەسیش بریندارن.

هەر بە ماوەیەکی کەم لە پاش هێرشەکانی ئەمڕۆ سێشەممەی برۆکسل، ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی بەپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە ڕاگەیاند.

شوان حەمە، نوسەر و ڕۆژنامەوان دەڵێت پەیامەکان لە هەردوو ڕووداوەکەی پاریس و برۆکسلدا هەر تەنها ئاڕاستەی فەڕەنساییەکان نەکراوە یان هێرشەکانی برۆکسل تەنها مەبەست لێی بەلژیکاییەکان بن بەڵکو وەک دەڵێت دوو پیامی جیاوازن و بە یەک ئامانجەوە ئاڕاستەی هەموو ئەوروپا و پەرلەمانی ئەوروپا و دەکرێت دەشڵێت دەوڵەتی ئیسلامیناهێڵیت ئەوروپاییەکان بە ئاشتی و ئارامی بژین و ئەم ڕێکخراوە تێرۆریستییە دەخوازێت ئەوە نیشان بدات کە دەتوانێت لە ناو ماڵی ئەوروپییەکانیش بدات و هەر ئامانجێکی بوێت بیپێکێت.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، شوان حەمە نوسەر و ڕۆژنامەوان ئاماژەش بەوە دەکات کە شییانی زۆرە ئەم جۆرە هێرشانە کاریگەتی نەرێنی هەبێت بەسەر ڕەوشی پەنابەران و یاسا نوێیەکانی کۆچبەرانیشەوە لە ئەوروپادا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:56 0:00

XS
SM
MD
LG