Accessibility links

چەکدارانی داعش لە شاری موسڵ منداڵان بە زۆرەملێ دەکەنە سەرباز


فرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردی بە دەنگی ئەمریکای گوتوە کە توندڕەوانی دەوڵەتی ئیسلامی مەشق وراهێنان بە منداڵانی عێڕاقی و سوری تەمەن هەشت ساڵ و بەرەو ژوور دەکەن ، بۆ ئەوەی هێرشی خۆکوژیان پێ ئەنجامبدەن و شەڕیان پێبکەن هەتا دەکوژرێن.

لەو بارەیەوە جەنەراڵ سیروان بارزانی دەڵێت لە شاری موسڵ پتر لە دوو یان سێ بنکەی گەورەی مەشق و راهێناپێکردن هەن. ناوبراو فرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەیە لە بەرەی پێشەوەی شەر لەناوچەی نائارامی مەخمور کە لە دژی داعش دەجەنگن.

سیروان بارزانی دەشڵیت ملیتانانی داعش لە شاری موسڵ وا ئێستا دەستیان بە مەشق وراهێنان بە منداڵانی هەتا تەمەن هەژدە ساڵ کردوە و فێری شەرکردن و هەروەها ئەنجامدانی هێرشی خۆکوژیان دەکەن.

بەکارهێنانی منداڵان لە لایەن چەکدارانی داعش وەک سەرباز، شەڕی رزگارکردنی موسڵ بگرە مەترسیدارتر دەکات بە بەراورد لەگەڵ شەڕەکانی پێشودا ، واتا کۆنترۆڵکردنەوەی دووهەم گەورەترین شاری عێراق کە بۆ ماوەی دوو ساڵە لە ژێر دەستی گوروپی دەوڵەتی ئیسلامیدایە.

جەنەراڵ سیروان بارزانی بە دەنگی ئەمریکاشی گوتوە کە هێزەکانی پێشمەرگە بەمدوایانە لاوێکی تەمەن 15 ساڵیان دەستگیر کردبوو کە لەلایەن داعشەوە کرابووە سەرباز. پاشان ئەو سەربازە لاوەیان رادەستی رابەرایەتی کوردی لە هەولێری پایتەخت کردبوو.

XS
SM
MD
LG