Accessibility links

سەرۆک ئۆباما پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەکات


سەرۆک ئۆباما پەیامێکی بەبۆنەی نەورۆزەوە پێشکەش کرد و تیایدا دەڵێت "سڵاو لە هەمو ئەوانەی جەژنی نەورۆز دەگێڕن لە سەرانسەری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاو سەرانسەری جیهان نەورۆزتان پیرۆز بێت، و جارێکی تر ئێمە جەژنی نەورۆز لە کۆشکی سپیش دەگێڕین ئێمەش سفرەی حەفت سینی خۆمان دەبێت، پلاوی سەوزی لەسەر دەبێت لەگەڵ ماسی ڕەنگە هەنێک نانبرنجیش ئێمە پێشوازی لە ئەمەریکاییە ئێرانییەکان دەکەین هاوڕێیانمان لە سەرانسەری وڵاتەکەوە لە ناویاندا ئەو نیشتیمان پەروەرانەش کە لێرە لە کۆشکی سپی کار دەکەن".

سەرۆک ئۆباما کە باسی دەستپێکردنی بەهاری کرد ئاماژەی بە شیعری شاعیرێکی ئێرانی کرد و گوتی "شاعیری بە ناوبانگ فەرەیدون موشیری نوسیویەتی پەنجەرەکان بکەنەوە کە شنەبا جەژنی لە دایک بوونی گوڵ دەگێڕێت و بەهار لە سەر هەر چڵە دارێک لە کەناری هەر گەڵایەک مۆمێک دادەگیرسێنێت".

XS
SM
MD
LG