Accessibility links

فەرماندەیەکی کورد دەڵێت شەڕی گرتنەوەی موسڵ خوێناوی دەبێت


بەرپرسێکی باڵای کوردی بۆ کاروباری دژەتیرۆر بە دەنگی ئەمریکای گوتوە کە شەڕی چاوەڕوانکردنی گرتنەوەی شاری موسڵ و رزگارکردنی لە دەستی ملیتانانی دەوڵەتی ئیسلامی شەڕێکی خوێناوی دەبێت.

لەو بارەیەوە پۆلاد جەنگی ئاگاهیداو گوتی ؛ ملیتانانی دەوڵەتی ئیسلامی بۆ دوو ساڵە تونێل لێدەدەن و بۆ دوو ساڵە بۆبرێژی دەکەن. هاوڵاتیانیان لە شارەکەدا هێشتوەتەوە و هەندێک کەس توانیویانە لە موسڵ هەڵبێن . بە بڕوای من لەسەدا 80 ی دانیشتوانەکەی هێشتا لە نێو شارەکەدان . چەکدارانی داعش ئەم هاوڵاتیانە وەک قەڵغانی مرۆڤی بەکاریان دێنن . هەر بۆیە ناکرێت بۆمبارانی خانویەک بکرێت کە چەکدارانی داعشی تیدابن ، لە هەمان کاتدا ئەو خانوە خانەوادەیەکیشی تیدا بێت.

دەبێت شەڕی شەقام بە شەقام و ماڵ بە ماڵ و ژوور بە ژوور لە دژی چەکدارانی داعش بکرێت ، ئەو دەمەش ئاماری کوژراوان و بریندارن لە هەردوولا ،واتا لە چەکدارانی داعش و لە خەڵکانی سیڤیلی نێو شاری موسڵ لە رادە بەدەر دەبێت.

ئەوەی جێی ئاماژەیە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا هاوپەیمانان بە رابەرایەتی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا هێزیان لە نزیک شاری موسڵ نیشتەجێ کردوە بۆ ئەو شەڕەی کە چاوەردەکرێت.

زۆرینەی دانیشتوانی شاری موسڵ سونە ئاینزان، هاوکات نەژادی کوردیشی تیدایە. فەلاح فەیاز ؛ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێڕاقی گوتویەتی کە پێدەچێت لە دوا هەڵمەتی گرتنەوەی شاری موسڵدا هێزەکانی عێراقی و پێشمەرگە و هێزی حەشدی شەعبی ئەوەی ئێران پشتیوانیان دەکات و هەروەها کەسانی خۆبەخشی خۆجێی بەشادری تێدا بکەن.

XS
SM
MD
LG