Accessibility links

هێمن سەیدی: ئەزموونی ڕۆژئاوا زۆر سەرکەوتووتر دەبێت لە ئەزموونی باشور


هێمن سەیدی
هێمن سەیدی

هاوکاتی سەردانەکەی بۆ ئانکەرە وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە تورکیا کردووە تا هاوکاری زیاتر لە نێوان ئێران و تورکیادا هەبێت لە شەڕی دژی تێرۆریزمدا.

ئەم داوایەی موحەمەد جەواد زەریف لە کاتێکدایە کە هەر یەکێک لەو دوو وڵاتە پێناسەی جیاوازیان بۆ تێرۆریزم هەیە.

هێمن سەیدی، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت ئێستاشی لەگەڵدا بێت ناکۆکی و جیاوازییەکان لە نێوان تاران و ئانکەرەدا زۆر زیاترن، بەڵام ئێستا ترس و نیگەرانییەکی هاوبەشیان هەیە و ئەوەش دۆسێی کوردە لە ناوچەکەدا و هەر ئەم دۆسێیەشە لێکی نزیک کردونەتەوە و دەشڵێت کێسەکانی نێوان هەردوو وڵات ئەوەندە قوڵن و هێندەش بەرژەوەندی جیاواز لە نێوانیاندایە و لە هاوپەیمانێتی جیاوازدان بۆیە هیچ دەرفەتێکیان نییە تا بە ستراتیژیەتێکی هاوبەش بگەن و ئەوەی نێوان تورکیا و ئێران تەنها لە ئاستی دروشمدا دەمێنێتەوە یانیش لەوانەیە بۆ ماوەیەکی کەم سوکە هاوکەرییەکی یەکتری بکەن.

هێمن سەیدی ئاماژەش بەوە دەکاتهێندەی ئەوەی کورد دۆسێیەکە لە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و تورکیادا زۆر بابەت هەن باسبکرێن لەوانە وەک دەڵێت کاتێک لە ساڵی 1992 دا حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهێنرا ئەم دوو وڵاتە گەیشتنە ئەوپەڕی هاوکاری نهێنی خۆیان و باشوری کوردستانیان کردبووە مەیدانی ڕمبازێنی خۆیان بەڵام لە درێژخایەندا سەرکەوتوو نەبوون و ئەوەش کە پەیوەندی بە هەرێمی فێدراڵی باکوری سوریا-ڕۆژئاواوە هەیە هەر لە ئێستاوە نیشانەکانی سەرکەوتنی ئەم ئەزموونە دیارن چونکە هەر لە سەرەتاوە ڕێگە نەدراوە دوو هێزی چەکدار هەبن، ڕێگە نەدراوە دوو بەڕێوەبردن هەبن و توانراویشە نمونەیەکی شارستانی لە ژیانی سیڤیلی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نەتەوەکان و ئاینەکان بخەنە ڕوو و هەروەهاش ببنە بڵندگۆیەک بۆ مافی ژن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:53 0:00

XS
SM
MD
LG