Accessibility links

دەوڵەتی ئیسلامی لاواز دەبێت


پاش چەندین مانگی لەدەستدانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان لە عێراق و سوریا ، ڕێکخراوەی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی نیشانەکانی لاوازی و شەتەکییان بە سیماوە دەردەکەوێت. هاوکات نەیارانی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی دەڵێن ئەوەیان بەدی کردووە کە ئاستی هەڵهاتن لە نێو ڕیزەکانی ئەوگروپە توندڕەوە زیادی کردووە.

بەڵام جیهادیەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە بەرامبەر شکستەکانیان چەکدارەکانیان بە هێرشی بۆمبی کیمیایی وەڵام دەدەنەوە.

لە ئاکامی زیاد بوونی هەڵمەتە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و روسیا و هەروەها بە هۆی هێرشە زەمینیەکان لە دژی ئەو گروپە توندڕەوە لە عێراق ولە سوریا ، وا مەزەندە دەکرێت کە جیهادیەکانی دەوڵەتی ئیسلامی بە ڕێژەی نزیکەی لە سەدا 40 لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵیان لە عێراق و بە ڕێژەی پتر لە سەدا 20 خاکیان لە سوریا لە دەستداوە.

ئەوەی جێی ئاماژەیە ملیتانانی دەوڵەتی ئیسلامی لە هاوینی ساڵی 2014 دا نزیکەی ڕووبەری یەک لە سەر سێی هەریەک لە عێراق وسوریایان لە ژێردەستدا بوو ، خەلافەتیان ڕاگەیاند کە باکوری خۆرئاوای سوریا هەتا سنوری دەرەوەی بەغدای پایتەخت پایتانیی بوو.

لەو کاتەدا ئەم گروپە بە باڵادەستی و ئازایەتی و ئامادەییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەرگ و هەروەها بە دڕندەیی ناوبانگیان دەرکردبوو ، بەڵام لە ئێستادا ئەوانەی شەڕ لە دژی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی دەکەن دەڵێن گروپەکە لاواز بووە

XS
SM
MD
LG