دکتۆر ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی لەبارەی ڕاگەیاندنی سیستمی فیدراڵییەوە لە ڕۆژئاوای كوردستان لەمیانەی لێدوانێكیدا بۆ دەنگی ئەمەریكا دەڵێت” هیوادارم فیدراڵی لە ڕۆژئاوای كوردستان سەرەتای نەمانی خەندەق و دیوارە بەرزەكانی بەرلین بێ".
هەفتەی ڕابردوو د. ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی هاوڕێ لەگەڵ وەفدێكی سلێمانیدا بەرو شاری كۆبانی بەڕێكەوتن بەڵام لە شاری دهۆک ڕێگەی لێگیرا و ئاگاداركرایەوە كە ڕێگەی پێنادرێت بڕواتە خۆرئاوای كوردستان تا ئێستا پارێزگاری سلێمانی هیچ لێدوانێكی فەرمی لەوبارەیەوە نەداوە لەوەڵامی پرسیارێكی دەنگی ئەمریكادا پارێزگاری سلێمانی بۆ یەكەمجار قسەی لەسەر ئەو بابەتە كرد و ئاشكرای كرد بەم نزیكانە ڕای جدی و ڕاشكاوانەی خۆی دەبێت".
هەفتەی ڕابردوو كوردانی ڕۆژئاوا بڕیاریان دا سیستمی بەڕێوەبردن لە كانتۆنەوە بكەن بە فیدراڵی
دەقی وتووێژەکەی پەیامنێرمان ژیار محەمەد لەگەڵ دکتۆر ئاسۆ فەرەیدون