بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە ڕاگەیاندنی فێدڕالی ڕۆژئاوا و باکوری سوریا خۆپیشاندانێک لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو پەیامنێرمان ژیار محەمەد لە سلێمانییەوە ڕادەگەیەنێت بەشداربوانی خۆپیشاندانەکە لە ئاستی چاوەڕوان کراودا نەبوو .
بەر لە کۆتایی هاتن بە خۆپیشاندانەکە پارێزگاری سلێمانی ئاسۆ فەریدونیش چووە ناو خۆپیشاندەرانەوە و بە ڕێگەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا پشتیوانی خۆی بۆ ڕاگەیاندنی فیدڕالیزم دەربڕی.
پەیامنێرمان ژیار محەمەد ڕاستەوخۆ بەشداری بەرنامەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکای کرد.