لە شاری هەولێر كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی كۆمپانیاكانی گەشتوگوزار بە بەشداری نزیكه‌ی 500 کۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەکی دەستیپێکرد. له‌م كۆنفرانسه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی ناوخویی و ده‌ره‌كی ئاماده‌بوون.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسەکە کرد و ڕایگەیاند حکومەتی هەرێم کار بۆ ئەوە دەکات کە کەرتی گەشتیاری و کشتووکاڵ و پیشەسازی لە شوێنی کەرتی نەوت و گازی سرووستی ببنە سەرچاوەی داهاتی هه‌رێمی كوردستان .
كه‌رتی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان پێشکەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیوە كه بەو هۆیەوە شاری هەولێر وەکو پایتەختی گەشتیاری وڵاتانی عەرەبی هەڵبژێردرا. ئه‌م کۆنفرانسە گه‌شتیارییه بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و تێیدا چەندین کەسایەتی و وەزیرانی گەشتوگوزاری وڵاتانی بیانی و ناوخویی و ده‌وروبه‌ری به‌شداریان تێدا كردووه.
دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری