Accessibility links

بەهۆی پێکدادانەوە هەشت ملیتان و دوو پۆلیسی پاکستانی دەکوژرێن


بەرپرسانی لەشکری پاکستانی دەڵین لە دوو رووداوی شەڕ و پێکدادان ، دوو کەس لە هێزەکانیان و هەشت لە ملیتانانی بەشداربوی شەڕەکان کوژراون.

راگەیاندنە لەشکریەکەی ئەمرۆی بەرپرسانی پاکستانی دەڵێت کە سەربازانی پاکستانی کردەیەکی لەشکریان لە دۆڵی تەڕل ئەنجامدا و سێ چەکداریان کوشتوە ئەوانەی لەهێڕشەکەی کردیانە سەر گەشتیاران و هیزەکانی لەشکری پاکستانی بەشداریان کردبوو.

لە لایەکی ترەوە سوپای پاکستانی رایگەیاند کە پێنج ملیتانی دیکە کوژران دوای ئەوەی سەربازانی پاکستانی لەو چەکدارانە هاتنە دەست کاتێک پەلاماری خاڵێکی پشکنینی پاکستانیان لە هەرێمی خێڵەکی خیبەر دا. ئەوەی جێی ئاماژەیە پێکدادانەکانی ئەمڕۆ بە رۆژێک دوای ئەوە بوو کە لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێک بە پاسێکدا ئەوەی سەرنشینانی نێوی فرمانبەرانی حکومەتی بوون تەقیەوە و کوژرانی 17 کەسی لێکەوتەوە. تەقینەوەکەی دوێنێ لە شاری پیشاوری باکوری خۆرئاوای پاکستان بوو.

هەرچەندە هیچ لایەن و گروپێک بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی کاری تەقینەوەکەی رانەگەیاندوە ، بەڵام چەکدارانی تالیبانی پاکستانی وا بۆ ماوەی پتر لە دە ساڵە جەنگێکی لە دژی دەوڵەتی پاکستانی بەرپاکردوە.

XS
SM
MD
LG