Accessibility links

رابەرانی یەکێتی ئەوروپا جەخت لە پلانی جێی مشتومڕی کۆچبەری تورکیا دەکەن


رابەرانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆجەختیان کرد لە سەر ئەو پلانانە ی پەیوەستن بە رەوانەکردنەوەی دەیان هەزار لە کۆچبەران بۆ تورکیا ، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ناکۆکی و جیاوازی قوڵیان سەبارەت بەوەی کە چۆن مامەڵە لەگەڵ رەوشی نائاسای مەزنترین لێشاوی کۆچبەران لە ماوەی دە ساڵدا بکەن.

بە هۆی گەیشتنی پتر لە یەک ملیۆن کۆچبەر لە ساڵی رابردوودا کە وڵاتانی ئەوروپای شەکەت کردوە ، هەربۆیە تورکیا کە سەرچاوەی بەشی زۆری ئەو کۆچبەرانەیە کە بە دەریادا لێیەوە خۆیان دەگەیننە وڵاتی یۆنان ، تورکیا وەک هاوبەشێکی سەرەکی بۆ کەمکردنەوەی لێشاوی ئەو کۆچبەرانە تێی دەڕوانرێت.

ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان بە وریاییەکی زۆرەوە دەڕوانێتە ستانداردەکانی پەنباەری لە تورکیا ، هاوکات گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ نیگەرانن لە گرتنە بەری رێوشوێنی توند ئامێز لە دژی میدیا لە تورکیا و هەروەها نیگەرانیشن لە شەڕی خوێناوی روو لەهەڵچوو دژ بە سەرهەڵداوانی کورد لە تورکیا.

نەمسا و وڵاتانی دیکە کۆنترۆڵی سنورەکانیان توندکردوە ، ئەم هەنگاوەش یەک کاریگەری لەسەر وڵاتی دوهەم هەیە بە درێژایی هەرێم بەڵکان . وڵاتی مەسەدۆنیا کە دەکەوێتە باکوری یۆنان دەشێت بگوترێت کە تەواوی دەروازە سنوریەکانی داخراون ، ئەمەش هاوکاتی ئەوەیە کە بە سەدان هەزار لە کۆچبەرانی پەشۆکاو توڕە بە لێشاو روو لە ئەوروپا دەکەن.

XS
SM
MD
LG