Accessibility links

روسیا دەتوانێت لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا هێزەکانی خۆی لە سوریا نیشتەجێبکاتەوە


ڤلادمیر پۆتنی سەرۆکی روسیا ئەمرۆ ئاگاهیداو گوتی وڵاتەکەی دەتوانێت لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا هیزەکانی خۆی بگەینێتەوە سوریا ئەگەر پێویست بکات ، گوتیشی هێزەکانی لە لێدانی گروپە توندڕەوەکانی نێو سوریا بەردەوام دەبێت.

سەرۆکی تورکیا ئەوەی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا فرمانی پاشەکشێ پێکردنی بەشیک لەفرۆکە جەنگیەکانی وڵاتەکەی کە لە سوریا جێگیربوون دا گوتی ؛ روسیا هەندێک لە هێزەکانی لە سوریادا هێشتوەتەوە بۆ هاوکاریکردنی سوپای حکومەتی سوریا لە شەڕ لە دژ گروپی دەوڵەتی ئیسلامی و بەرەی نوسرە و هەروهە گروپە توندڕەوەکانی دیکەی نێو سوریا.

ڤلادمیر پۆتن جەختی لەوەکرد کە لەشکری روسیا بۆ بەکارهێنانی سیستیمی بەرگری ئاسمانی لە سوریا ئامادە دەبێت ، بۆ بە ئامانجکردنی ئەوانەی هەڕەشە لە سەر هێزەکانمان لە سوریا دەخولقێنن.

ئەوەی جێی ئاماژەیە ئەم راگەیاندنەی ڤلادمیر پۆتنی سەرۆکی روسیا نیازی روسیا دەخاتە روو بۆ درێژەدانی بە بوونی بەهێزی خۆی لە سوریادا و لە پێناو دریژەدانیشە بە دەستکەوتە لەشکریەکانی ئەوەی لە ماوەی پێنج مانگی رابردووداروسیا لە هەڵمەتی هێرشی ئاسمانی لە سوریا بەدست هیناوە کە یارمەتیدەر بوون لە گۆڕینی پارسەنگی جەنگ لە سوریا و هەروەها دەرفەتی دایە هێزەکانی بەشار ئەسەد پێشەڕەوی مەزن تۆمار بکەن.

XS
SM
MD
LG