ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە تەقینەوەیەکی بەهێز لە ئانکەرە ڕوویدا کە تیایدا دەیان کەس کوژران و بریدار بوون.
تەقینەوەیەکە لە کاتژمێر 6:35 ی ئێوارە بە کاتی ناوخۆیی لە پارێکێکی گەورەی ناوەندی شارەکە ڕوویدا. لە دەمی تەقینەوەکەدا سەدان کەس لەو شوێنە بوون.
بە پێی ئاژانسە هەواڵییەکان هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە 37 کەس کوژراون و 125 کەسیش بریندار بوون و کە هێشتا 71 کەسیان لە نەخۆشخانەن.
پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا زۆزان یاشار لە ئەستەنبوڵەوە پەیوەندی کردوە بە خەیری دەمیر لە ئاژانسی دیجلە لە ئانکەرە بۆ زانیاری زیاتر لە سەر ڕووداوەکە.