Accessibility links

حاتم مەنبەری: تورکیا و ئێران بە پلانەوە کار دەکەن بەڵام ئەمەریکا و روسیا بە تاکتیک


حاتم مه‌نبه‌ری
حاتم مه‌نبه‌ری

بێجگە لە هاوڵاتیانی سوری کە بە گشتی باجی ئەم شەڕە ناوخۆ – ناوچەییەی سوریا دەدەن، بە شێکی زۆری ئەو باجەش بەری کوردی رۆژئاوا کەوتووە.

وەکو میدیاکان باس دەکەن ئەمەریکا بە لای کەم بە ئاشکرا لەگەڵ سیستمی فیدرالیزمدا نییە لە سوریا " ئەگەر لە پشتی پەردەوە هەڵویستێکی تری هەبوبێت" و لەگەڵ یەکپارچەگی خاکی سوریادایە. ئاخۆ شیانی هەیە کورد لە ژێر هەر هەڵوێست و فیشارێکدا پاشکەز لە داخوازیەکانی بکات وە یاخود ئەو ئامانجانەی کە لە پێناویدا قوربانی دەدات؟

حاتم مەنبەری لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بە کردەوە ئێستا مەوقعیەتێک بۆ کورد لە رۆژئاوا و لە چوارچێوەی جوگرافیای سوریادا هاتوەتە ئاراوە کە بە راستی بەرینترە لە فیدراڵیەک کە هەمیشە لە ناوچەی ئێمەدا باسی لێ دەکەن وەک ئەوەی کە ناوەندێک هەبێت و دەسەڵاتەکەی بەسەر چەند ناوچەیەکی جیاوازدا دابەش کرابێت، بەو شێوەی لە باشوری کوردستان و عێراقدا هەیە.

کاک حاتم هەر وەها دەڵێت" بەڵام ئەوەی کە ئەمریکا لە گەڵ دابەشبوونی خاکی سوریا و فیدراڵیەت دا نییە، ئەکرێ پێش هەموو شتێک وەڵامدانەوە بێت بەو بارودۆخەی لە ناوچەکەدا هەیە، بە تاێبەت لە ژێر فیشاری هەڕەشەی تورکیادا کە بە جۆرێک یەکێک لە هاوپەیمانانی ئەمەریکاشە".

کاک حاتم دەشڵێت" بە براوی من نە بەرگریکردنی روسیا لە فیدرالیزمی سوریا راستەو لە کانگاێ دڵەوە دێت وە نە دژایەتیکردنی ئەمەریکا، هەر کامیان ئەم شتە لەبەر بارودۆخێکدا دەیلێن کە روسیا زۆرتر بۆ قەلزکردنی تورکیا فیدراڵی بە کار دەبات تا ئەوەی بڕوای بە مافی خەڵکانی ناو سوریا و بە تاێبەتی کورد، وە ئەمەریکاش زۆرتر بۆ ڕاگرتنی دڵی تورکیا قسە دەکات تا ئەوەی بە جدی دژی فیدرالیزم بێت، لەبەر ئەوەی خودی ئەمەریکا و روسیا وڵاتی فیدراڵن لەبەر ئەوەی باش دەزانن قازانجی فیدرالیزم زۆر زۆرترە تاکو سیستمی دیکتاتۆری".

کاک حاتم لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت" تورکیا و ئێران سەبارەت بە کێشەی کورد بە پلانەوە کار دەکەن بەڵام ئەمەریکا روسیا بە تاکتیک کار دەکەن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:55 0:00

XS
SM
MD
LG