Accessibility links

دکتۆر سەردار قادر: گەورەترین پەتا لەناو پرۆسەی سیاسی کوردیدا یەکتری قەبوڵ نەکردنە


 دکتۆر سه‌ردار قادر
دکتۆر سه‌ردار قادر

25 ساڵ لەمەوبەر کورد لە عێراقدا دژی ستەمکارییەکانی دیکتاتۆری پێشووی وڵاتەکە ڕاپەڕی و لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا زۆرێک لە ناوچەکورد نشینەکانی وڵاتەکە کەوتنە ژێر دەسەڵاتی خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی ئەو کاتە کە لە شاخ بوون.

لە ساڵی 1991 دا زۆرێکیش لەو ناوچانەی ئەمڕۆ بە ناوچە جێناکۆکەکان ناودێر دەکرێن کەوتنە ژێر دەستی کوردەوە.

ئێستاش یەکێک ە پرسیارە سەرەکییەکان ئەوەیە ئایا لە ماوەی ئەم 25 ساڵەی ڕابردوودا توانراوە ئامانجەکانی ئەم ڕاپەڕینە بێنە دی؟

دکتۆر سەردار قادر، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سلێمانی دەڵێت بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە گەر بگەڕێینەوە نێوان ڕاپەڕین و پرۆسەیەکی دیموکراسیانە کە خەڵک تیایدا ئاسودەبێت ئەو دەڵێین نەخێر و نەشتوانراوە لە پرۆسەی دیموکراسیدا بگەینە ڕەوشێک کە بڵێین دەسەڵاتی کوردی سەقامگیربێت و مافەکان دابین بووبن و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و سیاسی هەبووبێت و دەشڵێت نەتوانراوە پرۆسەیەکی دروستی دیموکراسی بهێنرێتە ئاراوە لە کوردستاندا و ئەو داخوازیانەی لە ساڵی 1991 دا خرانە ڕوو زۆربەی هەرە زۆری نەهاتوونەتە دی و لە سەرو هەمووشیانەوە تەبایی سیاسی و نەبوونی دەسەڵاتێکی سیاسی بابەتیانە.

دکتۆر سەردار ئاماژەش بەوە دەکات کە یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی دیموکراسی و هێنانە دی خواستەکانی خەڵک بە دەنگەوە چوونە بەڵام وەک دەڵێت لایەنە سیاسییەکان ئەو بەرپرسیارێتیە نیشتمانی و نەتەوایەتییەی کە لە سەریان بووە نەیانگرتۆتە ئەستۆ و پەتای یەکتر قەبوڵ نەکردنیشیان دابەزاندۆتە ناو خەڵکی کوردیشەوە.

بەڵێن ساڵح، وتووێژی لەگەڵ دکتۆر سەردار قادر کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:42 0:00


XS
SM
MD
LG