Accessibility links

خۆپیشاندانی ژنان لە سلێمانی


پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی بەبۆنەی هەشتی مارسەوە گردبونەوەیەک ئەنجامدراو تێیدا ژنان چەندین دروشمیان بەرزكردبۆوە و تیایدا داوای ژیانێكی ئازاد و پاراستنی مافەكانیان دەكرد.

لەو بارەیەوە شیلان شاكر چالاكوانی بواری مافەكانی ژنان و یەكێک لە ڕێكخەرانی گردبونەوەكە بەدەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند " دروشمی ئەمساڵمان لە چالاکییەکانی هەشتی مارسدا ئەمەیە ( ژنان بۆ خۆبەڕێوەبەری و دیموکراسی و بۆ کوردستانێکی ئازاد لە لە مەیدانەکانن)".

هەروەها نۆژین یوسف یەكێك لەو ژنانەی لە گردبونەوەكە بەشداربوو بۆ دەنگی ئەمەریكا گوتی "بانگەوازی ئێمەی ژنان ئەوەیە كە هەموو ڕۆژێک بۆ ئێمە 8ی مارسە وە داوای ئازادكردنی ئەو ژنانە دەكەین كە ئێستا لە دەستی داعشدان".

جێی باسە گردبونەوەكە بە بۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان لەلایەن ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستانەوە لەبەردەم باخی گشتی لەشاری سلێمانی ڕێكخرابوو تێیدا ژمارەیەكی بەرچاو لە ژنان بەشدارییان کردبوو.

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان لە سلێمانی.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:33 0:00

XS
SM
MD
LG