Accessibility links

سامان حسێن: لەم وڵاتەدا دۆزەخێکیان بۆ هەڵکردووین و ئێمە تیایدا دەژین


لە کاتێکدا قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی کردووە بە پرۆژەی کەمکردنەوەی موچە. هەرچەندە ئەو پرۆژەیە هێشتا موچەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتی نەگرتۆتەوە، کە وەک کەسێکی کەم ئەندام بەبەشی کوردی دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند تەنها 150 هەزار دیناری عێراقییە، بەڵام لە مانگی داهاتۆوە ئەو کەم کردنەوەی موچەیە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانیش دەگرێتەوە.

لە میانەی وتووێژێک لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکادا سامان حسێن سکرێتی یەکێتی کەم ئەندامانی کوردستان دەڵێت لە ئێستادا زیاتر لە 200 ڕۆژە کەم ئەندامان موچەیان وەرنەگرتووە.

بەڕێز حسێن دەشڵێت لەم وڵاتەدا واقیعی کەم ئەندامان ئەوەیە کە دۆزەخێک دروست کراوە بۆیان.

شایانی باسە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە جیهاندا دووچاری قەیرانی دارایی بووەتەوە.

دەقی وتووێژەکەی هێرۆ زەنگەنە لەگەڵ سامان حسێن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:22 0:00

XS
SM
MD
LG