Accessibility links

هێزە تاێبەتیەکانی ئەمریکا کارگێڕێکی دەوڵەتی ئیسلامیدا لە عێراق دەستگیر دەکەن


کاربەدەستانی بەرگری وڵاتە یەکگرتووەکان دەڵێن هێزەکانی تاێبەتی کردارەکانی ئەمەریکا لە عێراق کارگێڕێکی گومانلێکراوەی دەوڵەتی ئیسلامیدا لە عێراق دەستگیر کردوون.

کاربەدەستان دەڵێن ئەمەریکاییەکان لە خەریکی لێکۆڵینەوەدان لەگەڵ دەستگیر کراوەکە کە وا چاوەروان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا را دەستی کاربەدەستانی عێراقی بکرێت.

گومانلێکراوەکە لە لایەن هێزی نێردراوی بە ئامانجی تاێبەتی وڵاتە یەکگرتووەکانەوە کە بۆ دەستگیرکردنی رێبەرە باڵاکانی دەوڵەتی ئیسلامی بۆ عێراق و سوریادا نێردراوون دەستگیر کراوە.

ئەو هێزە لە عێراق پاش هێڕشی سەرکەوتووانەی ساڵی رابوردوو کە هێزەکانی دلتای ئەمەریکا چوونە عێراق و ئەبو سەیافیان دەستگیر کرد درووستکرا.

XS
SM
MD
LG