Accessibility links

دکتۆر جەعفەر عەلی: پێویستە فۆرمی فشارەکان بگۆڕدرێن بۆ خۆپیشاندانی گەورە و سیڤیلیانە


دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی
دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی

هاوکاتی هەروادێ و قوڵبوونەوە و ئاڵۆزبوونی زیاتری قەیرانەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق گەلێک پڕۆژە لە لایەنە سیاسییەکان و لەلایەن خەڵکی ئەکادیمیستیشەوە خراونەتە بەردەم دەسەڵاتی سیاسی فەرمانڕەوای هەرێم.

بەڵام تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت نە ئاسۆیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دیارە و نە لایەنی دەسەڵاتیش پڕۆژەیەکی کۆنکرێتی هەیە بۆ چارەسەرکردن.

دکتۆر جەعفەر عەلی، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت پڕۆژە لەلای هێزە سیاسییەکانی کوردستان بۆتە نەریت جا ئایا هێزە سیاسییەکانی دەرەوەی دەسەڵات ئەو جۆرە پڕۆژانە پێشکەش بکەن یانیش بە پێچەوانەوە هێزەکانی ناو دەسەڵات خۆیان ئەو جۆرە پڕۆژانە پێشکەش دەکەن و دەشڵێت ئەم دیاردەیەش پرسیارگەلێکی بە دوای خۆیدا هێناوە، لەوانە ئایا ئەم پڕۆژانە بۆ کێ و بۆ چیش پێشکەش دەکرێن و دەشپرسێت ئایا لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا پڕۆژە سیاسیی و ئابوری و هەمە لایەنەکانیش توانیویانە دەستکەوتێکیان بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان هەبێت؟

دکتۆر جەعفەر ئاماژەش بەوە دەکات دەسەڵات لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەموو کەس باشتر دەزانێت چارەسەرکردنی ئەم قەیرانانەی هەرێم بە چی دەکرێت.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر جەعفەر عەلی دەڵێت ڕاستییەکی بەڵگە نەویستە کە هەرێمی کوردستان مەترسی ڕیکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی لەسەرە و لە شەڕیشدایە لەگەڵ ئەم ڕێکخراوەدا، بەڵام وەک دەڵێت ناکرێت ئەمە بۆ هەتا هەتایە بکرێتە پاساوێک تا دەسەڵاتداران لە هەرێمی کوردستان چۆنیان دەوێت یان چۆنیان گەرەکە یاری بە چارەنوس و یاری قوتی خەڵک بکەن و دەشڵێت هەڕەشە هەر هەڕەشەیە و ڕەنگە ناوکانیان جیاوازبێت و خەڵک ئیتر جیاوازی لە نێوان هەڕەشە و مەترسییەکاندا نەکەن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:15 0:00

XS
SM
MD
LG