Accessibility links

زمانی ستاندارد لەنێوان فشاری شارستانی و جەنگ و ململانێکاندا


یەکێک لەو پرسە شارستانییە گرنگانەی کە بە ڕای شارەزایان و لێکۆڵەرەوان پەیوەندییەکی جومگەیی و هەستیاری هەیە بە فەرهەنگ و شێوازی ژیان و دنیابینی کۆمەڵگەو نەتەوەیەکی دیاریکراوەوە پردی بە ستانداردکردنی زمانی نوسین و ئاخاوتن و زمانی فەرمییە. هاوکات پاراستنی زمان لەلایەن نەتەوەیەک کە بە درێژایی مێژوو هەوڵدراوە مێژوو و زمان و فەرهەنگی لەناوببرێت تێکڕا لەبەردەم سەرلەبەری ئەو فشارو هەڵمەتە مەترسیدارانەی سەرکوتکردن و دیکتاتۆرییەت و زەبروزەنگدابووە. سەرئەنجام گەشەپێدان و هەوڵی دروستکردنی زمانی ستاندارد لەو خەمە شارستانی و مرۆییەوە سەرچاوە دەگرێت کە مرۆڤایەتی بە هەمەڕەنگی و دنیابینییە جیاوازەکانیانەوە جوانن.

هاوکات ئایا تا ئەم سەروختە هاودەنگییەکی رژد هەیە بۆ کارکردن لەسەر ئەو پڕۆژە ئاکادیمی و شارستانییانە بۆ برەودان بەو کڵێشەسازییە شارستانییە بۆ بەرجەستەکردنی کرداریانەی سەرجەم ئەو هەوڵانە.

سەبارەت بەو پرسە ئاسۆ جەبار لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ مامۆستای زانکۆ و پسپۆری زانستی زمان دکتۆر محەمەد مەحوی سازداوە.

دکتۆر محەمەد مەحوی دەڵێت " ئەگەر زمانی ستاندارد نەبێت واتە زمانی خوێندن نیە. ئەو زمانەی ئێستای ئێمە لەخوێندندا و لە قۆناغەکانی خوێندن بەتایبەتی قۆناغی بنەڕەتی و دوابنەڕتیدا و لەخوێندنی زمان و وێژەی کوردیدا لەگەڵ زمانی نوسین و خوێندنەوەی زانستەکان زمانێکە دوورە لە زمانی ستانداردەوە"

هەروەها دەڵێت "مەترسی لە ستانداربوونی زماندا نییە، مەترسی لەوەدایە کە ئێمە پسپۆری تەواوەتیمان نەبێت بۆئەوەی زمانەکە بکات بە ستاندارد"

فەرمون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە....

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:06 0:00

XS
SM
MD
LG