Accessibility links

خاوەنی فەیسبووک بەڵێن دەدات هاوکاری حکومەتی ئەڵمانیا بکات


بەڕێوەبەری فەیسبووک مارک زەکەربەرگ بەڵێن دەدات بە کاربەدەستانی ئەڵمانیا کە کۆمپانیاکەی کاری باشتر دەکات بۆ چاودێری کردنی پەیامەکانی ڕق لە سەر ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەدا.

لە میانەی قسەکانیدا ڕۆژی هەینی لە بەرلین خاوەنی فەیسبووک باسی لە نیگەرانییەکانی حکومەتی ئەڵمانیا کرد بۆ نەهێشتنی ئەو نوسینانەی گوزارشت لە نژادپرستی دەکەن، لە ناویاندا ئەوانەی کە دژی ئەو کۆچبەرانەن کە دەگەنە وڵاتەکە.

زاک زەکەربەرگ "بەڕاستی خوێندنەوەمان بۆ کەلتوری ئەڵمانیا و تێگەیشتن لە یاسای ئەڵمانیا وای لێکردین ڕێبازی خۆمان بگۆڕین، سەربارەت بەوەی ئێمە چیتر ناتوانین بێدەنگ بین لە ئاست ئەو نوسینانی کە گوزارشت لە ڕق و کینە بەرابەر بە کۆچبەران دەکەن".

زەکەربەرگ هەروەها بسی ئەو هەوڵانەشی کرد کە بیرین لە دابین کردن فەند بۆ تیمێکی کە کار لەگەڵ بۆلیس دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوی پەیامەکانی ڕق و کینە لە سەر فەیس بووک.

XS
SM
MD
LG