سه‌رباری ئاگربه‌ستی سوریا ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه که‌وته بواری جیبه‌جێکردنه‌وه چه‌ند ڕووداوێکی توندوتیژی هه‌بووه.
تائێستا هیج لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی مینڕێژکراوی پارێزگای حه‌ما ڕانه‌گه‌یاندوه که بوه هۆی کووژرانی 2 سه‌رباز.
نویترین کاری تووندوتیژی، ڕۆژێک داوی ڕه‌خنه‌گرتی باڵێۆزی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان خاتوو سامانتا پاوه‌ر دێت له‌حکومه‌تی سوریا و ڕوسیا به‌وه‌ی به‌رده‌وامن له‌بۆمبارانکردنی ناوچه‌کان له‌سوریا و دووباره داویکرده‌وه چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ قه‌یرانی سوریا بکرێت.
خاتوو پاوه‌ر ده‌ڵێت "چه‌ندین شار له‌لایان سوریا و ڕوسیاوه بۆمباران کراون، وه‌ک شاری داریا، له‌ده‌ورووبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌خت، ئه‌وه‌ی تائه‌مرۆش بۆمباران ده‌کرێت. داریا شارێکه له‌ژێر کۆنترۆڵی چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و به‌ره‌ی نوسره‌دا نیه، به‌مشێوه‌یه‌ش سه‌خته نیازپاکی و ڕاستگۆیی ڕاگرتنی کاری تووندوتیژی ده‌رببڕێت له‌کاتێکدا شه‌ڕ تووند ده‌کرێته‌وه تا دوا ساته‌وه‌ختی جێبه‌جێکردنی ئاگربه‌ست".
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ سوریا ده‌ڵێت "ئاگربه‌ست به‌ناوبژیوانی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و روسیا و یارمه‌تی مرۆیی به‌رده‌وام ده‌بێت"، ده‌شڵێت "ووت‌وێژی ئاشتی له‌ناوخۆی سوریادا مانگی داهاتوو ده‌ست پێده‌کاته‌وه".
ستافان دمیستوورا ده‌ڵیت "پلانم هیه بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ووت‌وێژی ڕاگیراو لێره له‌جنیف له‌نێوان لایه‌نه‌کانی سوریادا له‌ڕۆژی 7ی مانگی 3ی داهاتوودا، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی هیچ شتێک به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ڕوونادات" .
ڕۆژی هه‌ینی وه‌زیری ده‌ره‌وی ڕووسیا سێرجی لاڤرۆڤ ووتی "به‌شێکی سه‌رکه‌وتنی ئاگربه‌ست ده‌که‌وێته سه‌ر ده‌ستهه‌ڵگرتنی هاوپه‌یمان به‌ڕابه‌رایه‌تی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان له‌باسکردنی جۆرێک له‌پلانی (بی) ده‌رباره‌ی ئاماده‌کاری بۆ کرداره له‌شکریه‌کانی زه‌مینی" .
سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما ووتی "ووڵاته‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا بۆ به‌ڕێوه‌چونی ڕێکه‌وتنه‌که هه‌موو کاریک له‌توانایدابێت ده‌یکات".
ئاگربه‌سته‌که ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و گرووپی تیرۆرستی به‌ره‌ی نووسره‌ی سه‌ربه قاعده نه‌گرێته‌وه.