Accessibility links

داعش لە 3 لاوە هێرش دەکاتە سەر حەشدى شەعبى


شەوى ڕابردوو داعش لە سێ‌ قۆڵەوە هێرشى كردە سەر چەكدارەكانى حەشدى شەعبى لەناوچەى تازەى باشورى كەركوک ،بەڵام لەلایەن تۆپخانەكانى حەشد و پێشمەرگەوە بەچڕی بۆمب باران كران و هێرشەكەیان تێكشكێندرا.

نازم كەهیە، رێكخەرى نێوان هێزى پێشمەرگە و حەشدى شەعبى لەناحیەى تازە، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"داعش لەگوندى بەشیرى باشورى كەركوكەوە بە ئاراستەى ناحیەى تازە هێرشى دەستپێكردووە و ویستویەتى پێشڕەوى بكات."

بەپێى گوتەی ناوبراو ، دواتر هێزى پێشمەرگە كە لەناوچەكەدا بوونیان هەیە هاوكارى حەشدى شەعبى یان كردووە و هێرشەكانى داعشیان تێكشكاندووە.

هێرشەكانى شەوى ڕابردووى داعش لەباشورى كەركوک، لەكاتێكدایە حەشدى شەعبى 4 فەوج چەكدارى لەناوچەكەدا هەیە و ، حكومەتى عێراقیش فیرقەى عەباسى شەڕكەرى ڕەوانەى ناوچەكە كردووە كە نزیكەى هەزار سەرباز دەبن.

سۆران جەلال بەرێوەبەرى پۆلیسى فریاكەوتنى ناحیەى تازە، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"بەهۆى بۆمب بارانى داعشەوە ، دانیشتوانى گەڕەكێكى تازە ماڵەكانیان چۆڵكردووە."

حكومەتى عێراق هێزێكى زۆرى حەشدى لەناحیەى تازە كۆكردووەتەوە بەئامانجى دەرهێنانى

گوندى بەشیرى توركمانى شیعەنیشین لەژێر دەستى داعش ، بەڵام شەوى ڕابردوو داعش هێرشێكى چاوەڕوان نەكراوى ئەنجامدا بۆ زیان گەیاندن بەحەشد بەڵام هێرشەكانى تێكشكێنرا.

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرامان دڵشاد ئەنوەر

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:54 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG