Accessibility links

ئیسرائیل دەڵێت ئێران تۆرەکانی تیروریستی لە ئەوروپا و ئەمەریکا درووست دەکات


وەزیری بەرگری ئیسرائیلی تاوانباری ئێران دەکات لە درووستکردنی تۆرەکانی تیرۆری نێۆنەتەوەیی کە شانەکانی خەوتوێ تێدایە و چەک و زانیاریەکان کۆدەکەنەوە و ئامادەکردنی سەرپەرشتیاران بۆ ئەوەی بۆ هێڕش بردنە سەر فەرماندەکان لە ئەوروپا و وڵاتە یەکگرتووەکاندا ئامادە بن.

مۆشێ یالۆن دەڵێت ئێران بە نیازی نا ئارامکردنی رۆژهەڵاتی ناوەراست و شوێنەکانی ترە لە جیهان لە رێگاێ راهێنان، یارمەتی دارایی و دابینکردنی چەک بۆ نێردراوانی بۆ شۆڕش بڵاوکردنەوە. ئەو دەڵێت تاران لەنگەری "تەورێکی مەترسیناکە" کە بەغدا، دیمەشق، بەیروت، سەنعا و شارەکانی تر لە ناوچەکەدا دەگرێتەوە.

ئیسرائیل، ئێران وەکو گەورەترین مەترسی بۆ سەر ناوچەکەدا دەبینێت و ئاماژە بە پشتێوانیکردنی دەکات بۆ گروپەکانی دژ بە ئیسرائیل، وەکو حیزبوڵا و حەمەس.

XS
SM
MD
LG