لە پارێزگای دهۆک دەستکراوە بە گۆڕینی چەند قایمقام و بەڕێوەبری گشتی، هەندێکیان بەهۆی ئەوەی یەکگرتووی ئیسلامی چووتە نێوە حکومەتی خۆجێیی پارێزگای دهۆک هەندێکیشیان بەهۆی چاکسازی. بەڵام لەسەر ئەم گۆڕانکارییانە چەندین ڕەخنە گیراوە چونکە تەنها کورسییەک و کەسەکان دەگۆڕێن، و هەوڵەکان لە چوارچێوەی گوتن و پرۆژەدا دەمێنن و جێبەجێ ناکرێن.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراستی کوردستان دەستی کردووە بە پرۆژەیەکی چاکسازی بۆ حکومەتی و سەرۆکایەتی پارتەکەیان بەڵام هاووڵاتیان ڕەخنەیان هەیە لە تەواوی پرۆسەی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان
لەم بارەیەوە پەیامنێرامان سەلام باڵایی ئەم ڕاپۆرتەی ئامادە کردووە.