Accessibility links

لە ئیسپانیا و مەغرب چوار گومانباری داعش دەستگیر دەکرێن


پۆلیسی ئیسپانیا و مەغرب ڕۆژی سێشەممە چوار گومانباری ئەندامی شانەیەکی جیهادییان دەستگیر کردووە کە هەوڵیان داوە خەڵکی بنێرنە ناو داعشەوە، و یەکێکیشیان لەلایەن کاربەدەستانی مەغربەوە بە زیندانی پێشووی گوانتانامۆبەی ڕاگەیەندراوە کە شەڕی بۆ ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان کردووە.

بەیاننامەکانی وەزارەتی ناوخۆی هەردوو وڵات ئاماژە بەوە دەکەن سێ کەسیان لە شاری سیوتای باکوری ئافریکا گیراون کە سەر بە ئیسپانیایە و کەسێکی مەغربی لە شارۆچکەی فەخانای سەر سنوری مەغرب دەستگیر کراوە کە لای شاری مێلیلا بەشەکەی تری باکوری ئافریکای ئیسپانیایە و دەوروبەریشی مەغرب و دەریای ناوەراستە.

بەیاننامەکەی ئیسپانیا هیچ وردەکارییەکی لەسەر گومانبارەکانی سیوتا نەداوە هەر ئەوەندە نەبێت کە گوتراوە ئیسپانین، بەڵام بەیاننامەکەی مەغرب باسی یەکێک لە گومانبارەکانی کردووە ئەوەی کە پێشتر لە گوانتانامۆبەی لە زیندان بووە بەڵام ناوی ناڵێت و ناشڵێت کەی لەوێ ئازاد کراوە. لە بەیاننامەکەی مەغربدا هاتوشە کە یەکێک لە گومانبارەکانی سیوتاش برای ئەو کەسەیە کە تەقینەوەیەکی خۆکوژی دژ بە لەشکری سوریا لە ساڵی 2013 ئەنجام دابوو.

لە بەیاننامەکەی ئیسپانیادا هاتووە کە ئەو چوار کەسە گروپێکیان پێکهێناوە کە خەڵکیان ڕازی دەکرد بچنە ناو داعشەوە لە عێراق و سوریا و هەورها ئەو توندڕەوانەش کە بخوازن تەقینەوە لە ناو ئیسپانیا یان مەغرب بکەن.

شایانی باسە لە ماوەی ساڵی ڕابوردۆوە پۆلیسی ئیسپانیا نزیکەی 100 گومانباری توندڕەوی ئیسلامی دەستگیر کردووە و لە ساڵی 2004 وە لەو کاتەوەی کە تەقینەوەکانی مەدرید ئەنجام درا و 191 کەس کوژران و زیاتر لە 2000 ەکس بیرندار بوون 600 کەس گیراوە.

XS
SM
MD
LG