Accessibility links

عەبدوڵای موهتەدی: نەخێر ڕیفۆرمخوازان ناتوانن هیچ شتێک لە ئێراندا بکەن


عه‌بدوڵا موهته‌دی
عه‌بدوڵا موهته‌دی

کۆماری ئیسلامی ئێران لە خۆ ئامادەکردندایە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکە و زۆرێکیش لەوانەی خۆیان ناونوس کردووە تا ببنە کاندید بۆ ئەم هەڵبژاردنە گشتییە ناوەکانیان ڕەتکراونەتەوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە دەکەن بەوەی بە بڕیاری شورای نیگەهبان تەنها نزیکەی لە سەدا بیستی ئەوانەی خۆیان ناونوس کردبوو بۆ ئەم هەڵبژاردنەی مەجلیسی شورا لە ئێران پەسەندکراون و دەشڵێن هۆکار و بیانوی جۆراوجۆر بەکارهێنراون بۆ ڕەتکردنەوەی ئەوانەی ویستویانە ببنە کاندید بۆ ئەم هەڵبژاردنانە.

پەرلەمانی ئێران (ئەرشیف)
پەرلەمانی ئێران (ئەرشیف)

کورد لە ئێراندا چۆن لەم هەڵبژاردنە دەڕوانێت و ئایا لایەنە سیاسییە کوردیەکان بەرنامەیەکی هاوبەشیان هەیە بۆ ئەم هەڵبژاردنە؟

سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەڵێت بەداخەوە هیچ بەرنامەیەکی هاوبەش نەبووە لە نێوان لایەنەکاندا و هەرچەندە زۆرێک لە هەڵوێستەکان لەوانەیە زۆر دوور نەبن لە یەکتری بەڵام وەک دەڵێت هاوئاهەنگییەکی کە بە بەرنامەوە بێت و بیرلێکراوە و قسەلێکراوبووبێت نەبووە لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی کورددا لە ئێراندا.

عەبدوڵای موهتەدی دەڵێت دەبوایە ئەو هاوبەرنامەییە ببوایە و دەشڵێت ئەگەر بمانتوانیبا هاوئاهەنگییەک لە نێو خۆماندا پێکبهێنین ئەوا دەتوانرا وەک لایەنە سیاسییە کوردیەکان کۆمەڵێک مەرجیش دابنێین و بڵێین ئەگەر ئەو مەرجانە ببن ئەوا بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکەین، و ئاماژەش بەوە دەکات کە ئەوەش ڕاگەیەندرا بەڵام وەڵامی پێویست بە دەست نەهات.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، عەبدوڵای موهتەدی، سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران باس لەوەش دەکات بۆچی زۆر سەختە مەجلیسی شورای ئێران بتوانێت گۆڕانکاری لە سیاسەتی ناوخۆی ئێراندا بێنێتە ئاراوە وەک دەڵێت ئەو جۆرە گۆڕانکارییانە لە دەسەڵاتی ڕەهبەریدایە و دەشڵێت تا ئایەتوڵا خامەنەئی و پاسداران لە دەسەڵاتدا بن ئەوا وەک پێشتر بە ڕاشکاوانە ڕایانگەیاندووە ناهێڵن هیچ گۆڕانکارییەک لە ئێراندا ببێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:21 0:00


XS
SM
MD
LG