Accessibility links

دکتۆر کامەران مەنتک: زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لە ئاست ئەرکی ئەم قۆناغەدا نەماون


دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک

کارا کردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق وەک بەشێک لەو هەوڵانەی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی هەرێم دەدرێن دەبیندرێت.

تەواوی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان باس لە ڕۆڵی پەرلەمان و کاراکردنی پەرلەمان دەکەن، بەڵام پرسیارەکە لەوەدایە ئایا خواستێکی ڕاستەقینە هەیە بۆ ئەم کارا کردنە و ئایا پەرلەمان بە گرتنەبەری چ جۆرە میکانیزمێک کارا دەکرێت؟

دکتۆر کامەران مەنتک، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت هەوڵەکان بۆ کارا کردنی پەرلەمان هەوڵدانە بۆ کاراکردنی شتێکی مردوو، چونکە ڕووداوەکانی بەرامبەر ئەو دامەزراوە ڕوویانداوە بێ بایەخی ئەو دامەزراوەی ڕوونکردەوە و دەشڵێت ئەگەریش بویسترێت ئەم دامەزراوە کارابکرێت ئەوا زۆر ئاسانە و پێویستە ڕێگەبدرێت سەرۆکی پەرلەمان بگەڕێتەوە شوێنی کارکردنی خۆی.

دکتۆر مەنتک باسیش لەوە دەکات ئەوەی لایەنەکان دەیڵێن و ئەوەی لە ڕووی پراکتیکییەوە ڕوودەدات دوو شتی زۆر جیاوازن و لایەنەکان ئەوەندەی موجامەلەی یەکتر دەکەن ئەوەندە دان بەو ڕاستیەدا نانێن کە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە و دەشڵێت هەر بۆیە نیازایك لە ناو لایەنەکاندا نابینێت بۆ کارا کردنی پەرلەمان چونکە ئەگەر ئەم دامەزراوە بە ئەرکەکانی خۆی هەڵنەستێت ئەوا کارا نەکردنی باشترە و دەڵێت مامەڵە کردن لەگەڵ ڕاستییەکدا کە ڕێز لە پەرلەمان نەگرێت و ڕێز لە دیموکراسی نەگرێت زۆر باشترە وەک لەوەی مامەڵە لەگەڵ ڕاستییەکدا بکەیت کە پەرلەمانێکی ساختەت هەبێت.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ دکتۆر کامەران مەنتک پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:30 0:00

XS
SM
MD
LG