Accessibility links

سەربیا: دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی سەربیا بەهۆی هێرشی ئاسمانی ئەمەریکاوە لە لیبیا کورژاون


وەزیری دەرەوەی سەربیا دەڵێت دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی سەربی کە لە مانگی 11 وە لەلایەن داعشەوە لە لیبیا بە بارمتە گیرابوون، ڕۆژی هەینی بەهۆی هێرشی ئاسمانی فڕۆکەکانی ئەمەریکا بۆ سەر کەمپێکی ڕاهێنانی داعش لە ڕۆژئاوای لیبیا کوژران.

وەزیری دەرەوە ئیڤیچا داچیچ ئەم ڕاگەیاندنەی لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی دا لە بێلگرەد ئەو دوو پیاوەی بە کارمەندی بەشی پەیوەدنییەکان سلادیجانا ستانکۆڤیچ و شۆفێر جۆڤیکا ستێپچ ڕاگەیاند.

داچیچ گوتیشی ئەوان لە مانگی 11 لە کاتی ڕفێندران کاتێک کاروانی دیپلۆماتانیان لە ناویاندا باڵیۆزی سەربیاش کەوتنە بەر هێرشێ داعش لە شاری سەبراتای کەناری لیبیا.

هەروەها ڕایشیگەیاند زانیارییان لەسەر مردنی ئەو دوو کەسە پێگەیشتووە بەڵام هێشتا لەلایەن لیبیاوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

شایانی باسە ڕۆژی هەینی فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریاک هێرشیان کردە سەر کەمپێکی مەشق و ڕاهێنانی داعش لە لیبیا نزیک سنووری تونس.

کاربەدەستانی بەرگری لە ئەمەریکا ڕادەگەیەنن ئەو بەوە دەچێت لەو هێرشەدا کەسایەتیەکی باڵای گروپی دەوڵەتی ئیسلامی نورەدین چوچانی کوژرابێت.

XS
SM
MD
LG