حکومەتی سوریا ڕادەگەیەنێت هێرشەکانی تورکیا بۆ ناو سوریا پێشێلکارییەکی قێزەوەندی یاسای نێونەتەوەییە.
لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی شەممە لەلایەن ئاژانسی دەنگوباسی سانای سەر بە دەوڵەتی سوریا بڵاو کراوەتەوە، تورکیا بە ئەنجامدانی تاوان دژ بە سوریا تاوانبار دەکات بەهۆی تۆپباران کردنی ناوچەکانی دەوروبەری پارێزگای حەلەب.
لە بەیانندامەکەدا ڕایشگەیندراوە بەهۆی تۆپبارانکردنی شارۆچکەی تەلڕەفعەت و مالیکییە و ناوچەکانی تر ژمارەیەک خەڵکی سڤیل بریندار بوون.
لە ماوەی هەفتەی ڕابوردۆوە تورکیا دەستی بە هەڵمەتی تۆپبارانکردنی چەند ناوچەیەکی ناو سوریا کردووە دژ بە شەڕڤانە کوردەکانی کە ئەمەریکا پشتیوانیان دەکات. هەروەها تورکیا هەڕەشەی هێرشێکی زەمینیش دەکات و دەڵێت ئەمە مافی خۆیەتی بۆ بەگری کردن لە خۆ و وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە کە لە ناو سوریاوە دەکرێت.
گروپی سەرەکی کوردەکان لە سوریا نکوڵی لەوە دەکات لە سوریاوە هێرشیان کردبێتە ناو سوریا.