Accessibility links

جێگری به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خمور و گوێری هێزی پێشمه‌رگه‌ ئاراس حه‌سۆ میرخان سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی رزگارکردنی موسڵ بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ئاشکرای ده‌کات "ره‌نگه‌ له‌ مانگی مارس ده‌ست پێ بکات." سه‌باره‌ت به‌ تایه‌فه‌ سونییه‌کانی ئه‌و ناوچانه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای موسڵ وتی "زۆر له‌و تایافانه‌ ئاماده‌ی ئه‌وه‌ن له‌ دژی داعش بوه‌ستنه‌وه‌، به‌ڵام حکومه‌تی عێراقی دوا که‌وتووه‌ له‌ پڕ چه‌ک کردنیان."

به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ک ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ روو که‌ هه‌ریه‌ک له‌ لایه‌نه‌ جیاوازه‌کان بۆچوونی خۆیان هیه‌ سه‌باره‌ت به‌ رزگارکردنی موسڵ، ده‌شلێت "ئێمه‌ به‌ مه‌رج ده‌چینه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌، هاوپه‌یمانان بۆچوونی خۆیان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها سونه‌کانیش ده‌یانه‌وێ میلیشیای شیعه‌ به‌شداری نه‌که‌ن، هه‌رچی حکومه‌تی عێراقیشه‌ ده‌یه‌وێ سوپا و حه‌شدی شه‌عبی به‌شدار بن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:02 0:00

XS
SM
MD
LG