Accessibility links

ئێران هۆشداری بە عەرەبستانی سعودی دەدات دژ بە ناردنی هێز بۆ سوریا


Javad Zarif
Javad Zarif

وەزیری دەروەی ئێران جەواد زەریف لە رۆژی سێشەممە بە عەرەبستانی سعودی هۆشداری دا کە هێز رەوانەی سوریا نەکات و دەڵێت ئەوە پێشێلیە لە یاسای نێۆنەتەوەیی، لە هەمان کاتدا داوا دەکات ریاز بۆمبارانەکانیدا لە یەمەن را بگرێت.

زەریف لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە برۆسل بە پەیامنێرانی ووت ئەو کەسانەی لە سوریا بە بێ دەسەڵات و رێگادانی حکومەتێکی سەروەردا کار دەکەن پێشێلی لە یاسای نێۆنەتەوەیی دەکەن.

زەریف کە پاش کۆبۆنەوەی لەگەڵ هاوتا بەلجیکیکەی دیدیەر رێندەرس دووا ووتیشی ئێمە لەو بروایەداێن ئەوە کارێکی مەترسیناکە، من لەو بروایەدام هەموو کەسێک دەبێ هەوڵەکانیان یەک بخەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەریەکی ئاشتیانە، نەک درووستکردنی مەترسیەکی زۆرتر و شەر پێفرۆشتن لە ناوچەکەدا.

وەزیری دەروەی عەرەبستانی سعودی عادل الجوبیر پاش وتو وێژەکانی لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە واشنتن ووتی هەر کردارێک بە رێبەرایەتی وڵاتە یەکگرتووەکان دەبێت بەڵام عەرەبستانی سعودی رۆڵی سەرەکی تێدا یاری دەکات.

XS
SM
MD
LG