وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاووشئۆغڵۆ ووتی هێزێکی زەمینی چەندین نەتەوەیی بە رێبەرایەتی ئەمەریکا بۆ شەری دەوڵەتی ئیسلامی پێویستە بە گرنگیەوە مشت و مری لەسەر بکرێت بۆ کۆتایی هێنان بە شەری سوریا.
ئەو لە رۆژی سێشەممە ووتی عەرەبستانی سعودی و هەندێ لە وڵاتانی ئەوروپای رۆژئاوا ووتویانە ئەو جۆرە کردارە زەمینیە پێویستە.
مارک تونیر ووتە بێژی وەزارەتی دەروە ووتی هیچ هەوڵدانێکی لەو جۆرەدا لەبەر چاو نەگیردراوە.
قسەکانی دیپلۆماتی تورکی بۆ ئاژانسی روێتەر لە کاتێکدا دێت کوردەکانی سوریا و هێزەکانی حکومەتی بە پاڵپشتی روسیا بەردەوامن لەسەر کردار و هێرشەکانیاندا لە باکوری سوریا و لە سنوری تورکیادا نزدیک دەبنەوە.
تورکیا لە ماوەی ئەم هەفتەدا بۆمبارانی بنکەکانی کوردەکانی سوریای کرد.
عەبدولقادر سنۆ لێکۆڵەر لە زانکۆێ ئیندیانا بە دەنگی ئەمەریکای ووت وا دیارە کورد کە دەمێکە لە تورکیادا بۆ ئۆتۆنۆمی تێدەکۆشن ئامانجی راستی ئەنکارا بێت و دەشڵێت شانسی 50 – 50 هەیە تورکیا و هاوپەیمانانی کەنداوی عەرەبی بتوانن شەرەکە لەوەی کە هەیە لەسەر ئاستێکی نێۆنەتەوەییدا فراوانتر بکەنەوە.