Accessibility links

جەبار ئەمین: پێگەی کورد لە کۆنفرانسە ئاسایشییەکەی میونخ لاواز بووە


جه‌بار ئه‌مین
جه‌بار ئه‌مین

بەردەوام ئەو پرسیارە دەکرێت کە بۆچی پێناسەی جیاواز بۆ تێرۆر دەکرێت لە دەمێکدا هەڕەشە و مەترسییەکانی تێرۆریزم بۆسەر وڵاتانی جیهان وەک یەکن.

ئایا لە کۆنفرانسە ئاسایشییەکەی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردووی میونخ، وڵاتان توانییان پێناسەیەکی هاوبەش بۆ تێرۆریزم بدۆزنەوە کە بگوترێت ئەم پێناسەیە لەسەر بنچینەی ڕوانینی هاوبەشە بۆ ئەم دیاردە ترسناکە؟

جەبار ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی وڵاتی سوید دەڵێت پێی وەهانییە کۆنفرانسی میونخ توانیبێتی ئەو پێناسە جیاوازانەی بۆ تێرۆر دەکرێن بە شێوەیەکی باش یەکبخات بەهۆی ئەوناکۆکیانەی لە نێوان وڵاتاندا هەن وەک ناکۆکییەکانی نێوان روسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، بەڵامدەشڵێت گەر ئێستا بەراورد بکرێت لەگەڵ چەند ساڵی ڕابردوودا ئەوا دەبینرێت لە ناو وڵاتانی ڕۆژئاوادا ئەو ڕوانینە تۆکمە بووە کە پێویستە کارایانە تر شەڕی دژی تێرۆر بکرێت چونکە بۆتە مەترسییەکی ڕاستەقینە بۆ سەر ئەو وڵاتانە خۆیان.

بەڕێز ئەمین دەڵێت کارابوون لەم شەڕەی دژە تێرۆردا بەو مانایە نییە حکومەتەکان و بە تایبەتیش وڵاتانی ئیسکەندناڤیا هێزی زەمینی بنێرن بۆ شوێنەکانی تر لە جیهاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆر.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، جەبار ئەمین سەبارەت بە جیاوازی شێوازی بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریستان لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەڵێت هەر یەکێک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرژەوەندییەکی تایبەتی خۆی هەیە وەک بەرژەوەندییە نەژاد پەرستییەکان، تورکیا بە نمونە یان بەرژەوەندییە ئاینییەکان وەک ئەوەی عەرەبستانی سعودیە و قەتەر.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:49 0:00

XS
SM
MD
LG