Accessibility links

ئەمەریکا داوای ئازاد کردنی ڕێبەرانی ئۆپۆزسۆنی ئێران دەکات


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوای ئازاد کردنی سێ ئەندامی ئۆپۆزسیۆنی ئێران دەکات کە بەبێ ئەوەی گوناهبار بکرێن لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەرن.

مەهدی کاروبی و میر حوسەین موسەڤی هەردوکیان کاندیدی سەرۆکایەتی بوون لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2009، پێنج ساڵیان بە دەستبەسەربوون لە ماڵەکانی خۆیاندا بەسەر بردووە لەگەڵ زەهرا ڕەهنەوەرد هاوسەری موسەڤی کە چالاکوانێکی مافی ژنانە.

ئەو دوو پیاوە ڕێبەرایەتی خۆپیشاندانەکانییان کرد پاش ئەوەی مەحمود ئەحمەدی نەژاد بوو بە سەرۆک لە هەڵبژاردنێکدا کە ئەوان دەیانگوت فێڵی تێدا کراوە. ئەوان لە 14 ی مانگی 2 ی ساڵی 2011 دەستگیر کران کاتێک کە پشتیوانەکانیان خۆپیشاندانێکی دژە حکومەتیان لە تارانی پایتەخت ئەنجام دا.

لە بەیاننامەکەی ڕۆژی یەکشەممەی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵگای نێنەتەوەییدا بەردەوام بوونی ئەو دەستگیرکردنەی ڕێبەرانی ئۆپۆزسیۆن و هەراسان کردنی ئەندامانی خێزانەکانیان شەرمەزار دەکات.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە مارک تۆنەر دەڵێت وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە بەردەوامی داوا لە حکومەتی ئێران دەکات ڕێز لە وابەستەییە نێونەتەوەییەکانی بگرێت. هەروەها گوتیشی ئێمە داواکاری خۆمان دوپات دەکەینەوە بۆ دەستبەجێ ئازاد کردنی ئەم سێ کەسە و هەمو ئەوانەی کە بەهۆی بڕوای ئاینی یان سیاسییان لە زینداندان.

XS
SM
MD
LG