Accessibility links

قایمقامى خورماتوو داواى هەڵوێست لەهەرێم دەكات


.
.

بەرپرسانی کورد داواى هەڵوێست لەهەرێمى كوردستان دەكەن ، لەبەرانبەر پێشێلكارى چەكدارەكانى حەشدى شەعبى و ڕفاندنى هاوڵاتیانى كورد لەلایەن ئەو هێزە چەكدارەوە.

شەلال عەبدول قایمقامى خورماتوو ، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"هێزەكانى حەشدى شەعبى لەهەر ناوچەیەک جێگیر ببن خەڵک دەكوژن و خەڵک دەڕفێنن."

شەوى ڕابردوو چەكدارەكانى حەشدى شەعبى 3 پاسەوانى سەرۆک كۆمار و 8 شۆفێریان ئازاد كرد كە پێشتر لەنزیک ناحیەى ئامرلى دەستگیریان كردبوون.

شەلال عەبدول گوتی"حەشدى شەعبى لەژێر فشاردا 11 كوردەكەى ئازاد كردووە، نابێت هەرێم كوشتن و ڕفاندن قەبوڵ بكات تەنانەت ئەگەر دەرئەنجامەكەشى كشانەوە بێت لەبەغدا."

دەنگى ئەمەریكا پەیوەندى بەهەریەک لە نەجات حسێن فەرماندەى حەشدى شەعبى لەكەركوک و ، ئەبو مونتەزر فەرماندەى حەشدى شەعبى لەسەڵاحەدین كرد سەبارەت بە تۆمەتباركردنى حەشد بەپێشێلكارى بەڵام وەڵامى پەیوەندیەكانیان نەدایەوە.

لاى خۆشیەوە دكتۆر فەرهاد قادر یەكێک لەنوێنەرانى كورد لەپەرلەمانى عێراق، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"چەندین جار داوامان لە حكومەتى عێراق كردووە بۆ ئەوەى رێگاوبانەكان كۆنترۆڵ بكرێت و دیاردەى كوشتن و ڕفاندن نەهێڵێت، بەڵام تا ئێستا رێگەوبانەكان كۆنترۆڵ نەكراون."

بریاربوو ڕۆژی یەکشەممە وەفدێكى ئەمنى حكومەتى عێراق سەردانى قەزاى خورماتوو بكات بۆ قسەكردن لەسەر خراپبوونى بارودۆخى ئەمنى و دیاردەى كوشتن و رفاندن لەرێگەى نێوان هەرێم و بەغدا، بەڵام سەردانەكە ئەنجام نەدرا.

دەقی ڕاپۆرتەکەی دڵشاد ئەنوەر پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:06 0:00

XS
SM
MD
LG