Accessibility links

جۆن کیری: ڕێککەوتنی سوریا جێبەجێ دەکرێت


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن کیری پەیمان دەدات ڕێککەوتن بۆ ئاگربەستێکی کاتی لە سوریا جێبەجێ بکات پاش ئەوەی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا گومانی دەربڕی لەمەڕ شیانی ڕاگرتنی شەڕەکان لە ماوەی هەفتەیەکدا.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سەرگێ لاڤرۆڤ گومانی خستە بەردەم ڕاگرتنی دوژمنایەتی لە سوریا لە ماوەی یەک هەفتەدا ، وەکو دیپلۆماتانی نێونەتەوەیی پلانیان بۆ دانابوو، گوتی تەنها لە سەدا 49 شیانی هەیە.

جان کیری لە میانەی مشتومڕەکەی ئێوارەی شەممەدا ڕایگەیاند "ئێمە جێبەجێی دەکەین".

سەبارەت بە لەسەدا 49کەی لاڤرۆڤ کیری بە گاڵتەجارییەوە گوتی "ئەم گەشبینییەم پێ باشە".

XS
SM
MD
LG